له شارۆچكەی كهلار، ڕەمپای ئۆتۆمبێل بەسەر گهنجێكی تهمهن ٢٥ ساڵاندا دەكەوێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
عهلی جهمال قدوری، وتهبێژی پۆلیسی گهرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٤، لەناوچەی پیشەسازی کەلار لەکاتی کارکردن لە ڕەمپای ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ڤاڵڤۆ، ڕەمپاكە کەوتووە بەسەر هاووڵاتیەکدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاندووە" ئەو گەنجە ناوی (عومهر محهمهد غالب)ه و لەدایکبووی ١٩٩٩ی دانیشتووی گوندی گردەگۆزینەی سەر بە شارۆچكەی کەلارە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا دوو کرێکار، کە کاریان لەئۆتۆمبێلەکە کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ٤١١ لە یاسای سزادان بەندکراون و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێكردووە.