مژدەیەک بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە مۆدریچ و کرۆس

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاشکرایان کرد کە پێشهاتی نوێ هەیە کە پەیوەندی بە داهاتووی لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدەوە هەیە.


 گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ ڕیال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان هەردوولادا نەکراوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.


 مۆدریچ لەم وەرزەدا لە بەشداریکردن بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ ڕیال مەدرید دوورکەوتووەتەوە و بووەتە یەدەگێکی نزیکەی هەمیشەیی.


 بەڵام مۆدریچ یاریزانێکی یەدەگی زێڕین بوو بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، کە لە گێمی دووەمی سەرجەم یارییەکانی تیپی شاهانەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان یاریزانە کرواتییەکەی لە ماوەی ئەم دواییەدا بەشداری پێکردووە.

 مۆدریچ لە زیاتر لە بۆنەیەکدا خواستی خۆی نیشانداوە بۆ بەردەوامبوون لە ڕیال مەدرید و وازهێنان لەگەڵ تیپی شاهانە.


 ڕادیۆی کادینا سێر بڵاویکردەوە، ئێستا ئیدارەی ڕیال مەدرید بەنیازە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە مۆدریچ بکات بۆ نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە.


 سەبارەت بە چارەنووسی تۆنی کرۆس، ڕادیۆکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کرۆس دوای کۆتاییهاتنی یاریی نێوان ڕیال مەدرید و بایرن میونشن هەفتەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە فەرمی ڕایدەگەیەنێت کە بەردەوام دەبێت لەگەڵ تیپی شاهانە بۆ وەرزێکی دیکەش.


 کرۆس و مۆدریچ لە گرنگترین یاریزانەکانی پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دادەنرێت لە چەند ساڵی ڕابردوودا و دووانەیەکی لەبیرنەکراویان پێکهێنا کە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە چەندین نازناویان بەدەستهێنا.


PM:07:14:01/05/2024