چه‌کدارانی داعش سێ رۆژه له کوبانی له‌شکستدان و توانای هێرشکردنیان نه‌مابووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و سێ رۆژه به‌و‌په‌ڕی " دڕنده‌یی"یه و کوێرانه بۆردومانی ناو شاره‌که ده‌که‌ن، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له رۆژه‌هه‌ڵاتی شاره‌که‌وه ده‌ستیان به‌هێرشیکی قورس کردوه‌و تا ئێستا شه‌ڕ له گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی شاره‌که به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ 24 تا ئێستا له‌و شه‌ره‌دا 41 چه‌کداری داعش کوژراون و لاشه‌ی 16 یان که‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و تا ئێستا شه‌ڕ به‌سه‌ختی به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه فرۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانان ده‌ورێکی به‌رچاویان هه‌یه له بۆردومانکردنی بنکه‌کانی داعشدا، تا ئاما‌ده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش بۆردومانی فرۆکه‌کان به‌رده‌وامه.