مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی عێراق كۆبوونەوە

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی و ژمارەیەك پەرلەمانتاری لیژنەكە كۆبوونەوە و ڕایانگەیاند" پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم پیشاندا بەتایبەت کە زانیان تێچووی دامەزراندنیان پێویستی بە داهاتێکی زۆر نیە".

كاروخ عەبدوڵا، نوێننەری گشتی وانەبێژان لە بەغداوە  ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە بەغدا نوێننەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی كۆبوونەتەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیریی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم".

ڕاشیگەیاند" سەرۆكی لیژنەی دارایی هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم پیشاندا بەتایبەت کە زانیان تێچووی دامەزراندنیان پێویستی بە داهاتێکی زۆر نیە".

عەتوان عەتوانی ڕایگەیاندووە" ئێمە وەک لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ لیستی نێردراوی وانەبێژانی هەرێم دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر بەرچاو ڕوونی و ئاگاداربوونمان لەو لیستە دڵنیابوونەمان لە ڕادەی خاوێنێتی لیستەکە، پشتگیری تەواوی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لـە هەرێم دەکەین ".

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دەشڵێن" ڕۆڵی هەردوو پەرلەمانتار د. جمال کۆچەر و د. نەرمین مەعروف، ئەندامانی لیژنە لە ڕێکخستنی دیدارەکە و ئەرک خستنەئەستۆی خۆیان بەرز دەنرخێنین".


PM:09:41:01/05/2024