بنزیمە گەڕایەوە ریاڵ مەدرید

یانەی ئەلئیتیحادی سعودی ئاشکرایکرد کە پێکانەکەی کەریم بنزیمەی هێرشبەری فەرەنسییان پێشکەش بە پزیشکی ڕیال مەدرید کردووە، دوای ئەوەی هەردوولا لەو بارەوە گەیشتنە ڕێککەوتن.

 
 دوێنێ سێشەممە یانەی ئەلئیتیحاد ڕایگەیاند، پێکانەکەی کەریم بنزیمە پێکانێکی ماسولکەی پێی چەپییە، دوای ئەوەی لە18 یاری ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیە فەرمییەکان بە هۆکاری جیاجیا كەریم بەشداری نەکرد.

 یانەی ئیتیحاد لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، ستافی پزیشکی یانەکە پەیوەندییان بە هاوتاکەیانەوە لە یانەی ڕیال مەدرید کردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی ئامۆژگاری سەبارەت بە پێکانەکەی کەریم بنزیمە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە بنزیما لە کلینیکی ڕیال مەدرید پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت لەلایەن ئەو پزیشکەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ڕووی پزیشکییەوە سەرپەرشتی کردووە.

 یانەی ئیتیحاد ئاماژەی بەوەدا کە بنزیمە بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوتووە، و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە سعودیە.

 یانەی ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی ٥٠ خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی سعودیەیە.

 بێنزیما ئاستێکی بەرزی بەو ئاستە پێشکەش نەکردووە کە چاوەڕێی دەکرد لە سەرەتای ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادەوە کرد و گرێبەستێکی دەنگدانەوەی هەبوو.


AM:01:10:02/05/2024