کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لێزمەباران دەستپێدەکات.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت ، لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسکە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان .
ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (١ – ٢ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سبەی هەینی ٣ی ئایار کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بارینی لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێ لە سەرتاسەری هەرێم، و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( ٢ - ٤ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢١
سلێمانی : ٢٠
دهۆک : ٢٠
زاخۆ : ٢١
هەڵەبجە : ١٩
کەرکوک : ٢١
سۆران : ٢٠
حاجی ئۆمەران : ١٦
گەرمیان : ٢٤