شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی بەھێزی شەپۆلی بارانبارین بڵاودەکاتەوە و دەڵێت" لە کاتەکانی ئێوارەوە شەپۆلێکی ھەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ بەگوێرەی کات سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە و لە رۆژی هەینی و شەممە زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆڵە تا رۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند" سەرەتا لە کاتەکانی نیوەرۆی ئەمڕۆ بۆ ئێوارە لەناوچەی جیاجیادا ھاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو تاوە باران و ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت لە پاشان لە کاتەکانی ئێوارەوە شەپۆلێکی ھەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ بەگوێرەی کات سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە و بۆ سبەی رۆژی ھەینی ٣ی ئایار کاریگەری ئەو شەپۆلە چالاکتر ئەبێت و لەزۆربەی کاتەکان کەش ھەورە بروسکە و تاو تاو بارانی بەخوڕ و ھەندێک کات تەرزە بارین ئەبێت ، پلەکانی گەرما ٣ تا ٤ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمترئەبێت ، خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک ئەبێت ١٠-٢٥کم/ک ئاراستەی با باشور و باشوری رۆژئاوا ئەبێت ".
ئەو شارەزایی کەشناسی ئەوەشی خستەڕووکە لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلەدا پێشبینی بارانێکی باش دەکرێت بۆ سەرجەم ناوچەکان لەنێوان ٢٠ تا ٦٠ ملیممەتر و بەتایبەت ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی چاوەروان دەکرێت رێژەی بارانەکە بەڕاورد بەناوچەکانی دیک زیاتر .
ئاراس جەبار دەشڵێت" لە ئێوارەی رۆژی ھەینیەوە ٣ی ئایار کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی لەسەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە و جارێکی دیکە سەرەتای ھەفتەی ئایندە لەرۆژی شەمەوە ھەرێمی کوردستان ئەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ کە ئەمجارە لەدەریای ناوەراستەوە ڕوودەکاتە ناوچەکە و تا ئێوارەی رۆژی سێشەمە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ کاریگەریەکانی بەردەوام ئەبێت بە تاوە باران و تەرزە و ھەورە بروسکە لەکات و شوێنی جیاجیادا و پلەکانی گەرماش لەماوەی ئاماژەپێکراودا بەنزمی ئەمێنێتەوە و کەشی فێنکی بەھارە درێژە ئەکێشێت".