نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی نیسان دیاریكرا و كاره‌بای سلێمانیش دەڵێت" نرخی هەر ئه‌مپێرێ کله نێوان ٧ هه‌زار و ٥٠٠ بۆ ٨ هه‌زار و ٥٠٠ دیناره".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٠ دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له نێوان ٧ هه‌زار و ٥٠٠ بۆ ٨ هه‌زار و ٥٠٠ دینارە، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (٢٨٥ بۆ ٣٢٠) کاتژمێر کاریانکردووە.
باسی له‌وه‌شكردووه، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە حه‌وتى بەیانى بۆ یه‌كى شەوە، نرخى ئەمپێریان ٩ هه‌زار بۆ ٩ هه‌زار و ٥٠٠ دیناره، ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان ١٠ هه‌زار دینارە.
سەبارەت بە خشته‌ی كاركردنی مۆلیده‌كان بۆ مانگی ئایار، كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت" رۆژانه كاتژمێڕ یه‌كی نیوه‌رۆ بۆ یه‌كی شه‌و كارده‌كه‌ن هه‌ركاتێك كه كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه و به‌یانیانیش مۆلیده‌كانی كاتژمێر ٦:٣٠ بۆ ٧ به‌یانی كارده‌كه‌ن، جگه له رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمیه‌كان كه كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆ ١ی شه‌و كارده‌كه‌ن".