هێرشه پێنج قۆڵیه‌که‌ی که داعش شه‌وی رابردوو ده‌ستیپیکرد بۆ سه‌ر کوبانی شکستی هێنا.
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژیکه بۆ پڕکردنه‌وه‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی لێی که‌وتووه داعش هێزو جبه‌خانه‌یه‌کی زۆری به‌کێشکرد بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕ، شه‌وی رابردوو له پێنج قۆڵه‌وه ده‌ستی به هێرش کردن کرد بۆ سه‌ر بنکه‌و شوێه‌کانی شه‌رڤانان و یه‌کێک له‌ئامانجی سه‌ره‌کی هێرشه‌که‌ش داگیرکردنی تاکه ده‌روازه‌ی نێوان کوبانێ و باکوری کوردستان بوو، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له کوبانێه‌وه ده‌ست پسی میدیا که‌وتووه، هێرشه‌که شکستی هێناوه به‌ده‌یان لاشه‌ی داعش له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا جێماوه.
شکستی هێرشه‌که‌ی داعش هه‌رزوو ره‌نگی دایه‌وه له میدیا جیهانییه‌کان و ته‌له‌فزیۆنی سکای نیوز له‌هه‌واڵه‌کانی ئه‌م به‌یانییه‌یدا شکستی ئه‌و هێرشه‌ی بڵاوکرده‌وه، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌کات که ده‌روازه‌ی بیمینار نێوان باکورو کوبانێ هه‌ر له‌ده‌ستی شه‌رڤانه کورده‌کاندایه.
هه‌روه‌ها شه‌وی رابردوو تا به‌یانی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان چه‌ندینجار هێرشیان کردۆته سه‌ر گردبوونه‌وه‌و بنکه‌کانی داعش له‌گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی و بازاڕی هال له کوبانێ.