تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ٣١ جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه به‌خش ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناو ده‌بردرێت".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێدا بڵاویكرده‌وه" له بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ٣١ جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش كه به‌بێ بوونی نوسراوی ڕێگه پێدانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له بازاڕن و ئه‌مه‌ش به قاچاغ و نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ژمارده‌كرێ كۆده‌كرێنه‌وه و له‌ناوده‌بردرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به پێی ڕێنماییه‌كان كه دروستكردن یاخود هاورده‌كردنی خواردنه‌وه وه‌زه به‌خشه‌كان، پێویسته كارگه‌كان و كۆمپانیاكان له ڕێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێگه پێدان وه‌رگرن، به‌ڵام له دوای به دواداچونی تیمه چاودێریه‌كانی ته‌ندروستی زیاتر له ٣١ جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه به‌خش هه‌یه و هیچ ڕێگاپێدانێكیان نییه، ئه‌وه‌ش به قاچاغ و نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ژمارده‌كرێت.
تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرجەم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار دەکاتەوە كه ده‌بێت له بازاڕه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ر هه‌مووی دابگرن و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگرێته‌به‌ر.