نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە دابەزین کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

هەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٦٩ ملیۆن و ٤٤٣ هەزار و ١١٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ٢٥٣ ملیۆن و ٦٦٣ هەزار و ١١٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش خستەڕوو. 


PM:06:21:02/05/2024