میسی نوێ ناچێتە بەرشەلۆنە!

ڕۆژنامەی "سپۆرت" هۆکاری کشانەوەی بەرشەلۆنەی لە گرێبەستی ئیستڤاو ویلیان ئاشکرا کرد کە بە مێسی یان میسینیۆی نوێ ناسراوە.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، بەرشەلۆنە بڕیاریداوە نەچێتە ناو ئۆفەرێکەوە بۆ گواستنەوەی مێسینیۆی تەمەن 17 ساڵ.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەرشەلۆنە دوای گواستنەوەی ڤیتۆر ڕۆکی هیچ گرەوێکی دیکە لەگەڵ یاریزانە بەڕازیلییەکان ناکات، کە ڕەنگە بە خواستن بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.  چونکە بەشێک نییە لە پلانەکانی تیپەکە.

 ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، مێسینیۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە دەکات، لەکاتێکدا بەرشەلۆنە بەنیازی ئەوە نییە هیچ ئۆفەرێک پێشکەش بکات بەو ژمارەیەی کە دەخرێنە سەر مێزەکە.

 دۆزەرەوەکانی بەرشەلۆنە لە چەند مانگی ڕابردوودا شوێنکەوتنی مێسینیۆیان کردووە و کەس گومانی لە کوالیتی مێسینیۆ نییە، بەڵام یانەکە پێی وایە لە پێکهاتەی ئێستای تیپەکەدا جێگەی نابێتەوە.



 ڕۆژنامە ئیسپانییەکە بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی 30 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە جگە لە 20 ملیۆن یۆرۆ لە گۆڕاوەکاندا، لە کاتێکدا پاڵمێراس دەیەوێت 55 ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت، هەرچەندە ڕاهێنەرەکە داوای لە یانەکە کردووە ئێستا یاریزانەکە نەفرۆشێت و هەوڵی هێشتنەوەی بدات.

 چێڵسی کە پێش ئەوەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بێت لە کڕینی ڤیتۆر ڕۆکیش گرنگی بە ڤیتۆر ڕۆکیش دەدا، نایەوێت ئەو دەرفەتە لەدەست بدات و کار بۆ گواستنەوەی مێسینهۆ دەکات.

 مێسینهۆ لە 17 یاریدا لەگەڵ پاڵمێراس 6 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە، گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت.


PM:07:59:03/05/2024