نرخی دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٤ ی ئایار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا هەردوو جۆری نەوت؛ برنت و خاوی ئەمەریکی دابەزینی بەرچاویان بەخۆوە بینی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٢ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٣ دۆلار و ٦٧ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٧ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ کاتی داخستن نرخەکەی بە ٧٨ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا هیچ هەفتەیەک هێندەی ئەم هەفتەیەی پێشوو لە سەر ئاستی جیهانی نرخی نەوت دانەبەزیووە، لێكۆڵەران هۆکارەکەی دەگەرێنەوە بۆ نرخی سوو لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.



AM:08:48:04/05/2024