شاندێکی بانکی TBI گەیشتنە هەرێم

بە مەبەستی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ شاندێکی بانکی TBI گەیشتنە هەرێم و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆبنەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لەسەر پرسی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، شاندێکی باڵای بانکی (تی بی ئای) گەیشتنە هەرێم.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە شاندەکەی بانکی (تی بی ئی) لەبارەی پرسی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم. 

هەروەها بڕیارە هەریەک لە بانکەکانی (رەشید و رافیدەین) لە شارەکانی هەرێم بەشداربن لە پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران. 


PM:03:44:04/05/2024