کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکی: ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣دا دووەم گەورەترین زیندانی نووسەران بوو لە جیهاندا

بەگوێرەی راپۆرتی "پێوەری ئازادی نووسین"ی ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن (کۆمەڵەی قەڵەمی) ئەمریکییەوە بڵاوکرایەوە" ئێران لەدوای چین گەورەترین زیندانی نووسەران و رۆژنامەنووسان بوو لە جیهاندا و لە هەمان ساڵدا کۆماری ئیسلامی زۆرترین ژمارەی نووسەرانی ژنی زیندانی کردووە".

بە پێی ڕاپۆرتی (پێوەری ئازادی نووسین) لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆماری ئیسلامی ئێران گەورەترین زیندانی ژنانی نووسەر و دووەم گەورەترین زیندانی نووسەرانی جیهانە.

ئەم ڕاپۆرتە کە لەلایەن کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکییەوە ئامادەکراوە، تێیدا هاتووە"لە ساڵی ٢٠٢٣دا هێشتا ئێران لە سەرووی لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە رۆژنامەنووس و نووسەری ژنی زیندانی کردووە، و ١٥ ژن تا ئێستاش بە هۆی نووسین و دژایەتیکردنی حیجابی ئیجباری و یاسا جیاکارییەکانی دیکەی ژنان لە زینداندان".

لە ڕاپۆرتی کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکیدا سەبارەت بە دۆخی ئازادی قسەکردن و ئازادی نووسین لە کۆماری ئیسلامیدا هاتووە"لە کاتێکدا ژمارەی نووسەرانی زیندانیکراو لە ٥٧ نووسەر لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٤٩ نووسەر لە ساڵی ٢٠٢٣ کەمیکردووە، ئەویش بەردەوام و بەرفراوانە". دەستبەسەرکردنی نووسەران، بە شێوەیەکی سەرەکی لە پاڵپشتی بزووتنەوەی (ژن ژیان ئازادی)"، سەرکوتکردنی بەردەوامی ئازادی ڕادەربڕینی ئۆپۆزسیۆن لە ئێران زیاتر بەرچاو دەخات.

 باس لەوە کراوە کە "لە ساڵی ٢٠٢٣ زۆرێک لە نووسەرانی زیندانیکراو کە بە هۆی پەیوەست بوون بە بزووتنەوەی (ژن ژیان ئازادی) کە لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ دەستی پێکردووە، ئازاد کران؛ لە نێوانیاندا دەتوانین ئاماژە بە ئازادکردنی چەند ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بکەین. بەڵام نزیکەی ٧٠٪ ئەم ئازادکردنانە بە کەفالەتن و نووسەران ڕووبەڕووی کۆمەڵێک سنووردارکردنی بەرفراوان دەبنەوە، لەوانە ئەگەری دووبارە دەستگیرکردنەوە و بژاردەی دامەزراندن سنووردارکردن".

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە "کۆماری ئیسلامی زیندانی تەنیا وەک چارەسەرێک کەڵک وەردەگرێت و لە کۆمەڵە ڕێوشوێنێکی دیکەی سەرکوتگەریدا کە بریتین لە دەستبەسەرکردنی کورتخایەن، تۆمەتی یاسایی درۆ و هەڵبەستراو، ئازادبوون لە لەدەستدانی کار و سنووردارکردنی بەکارهێنانی سۆشیال میدیایە، بەردەوامە لە سەرکوتکردن".



AM:12:03:05/05/2024