هەواڵی نوێ لەسەر هاتنی مباپێ بۆ ریاڵ مەدرید راگەیەنرا

کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت.


 کۆشکی سێرجیۆ ڕامۆس دەکەوێتە ناوچەی "لا مۆرالێخا" و بەپێی زانیارییەکانیش پێشبینی دەکرێت مباپێ ئەم کۆشکە بە بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت و دانوستانەکانی گرێبەستی فرۆشتنیشی لەلایەن برای ڕامۆس و دایکی مباپێ سەرپەرشتی دەکرێت.


 ماڵە نوێیە چاوەڕوانکراوەکەی کیلیان مباپێ لەسەر ڕووبەرێکی نزیکەی هەزار مەتر چوارگۆشە درێژ دەبێتەوە لە پارچە زەوییەکدا کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە ١٥ هەزار مەتر چوارگۆشەیە خانووەکە پڕە لە ئامرازە مۆدێرنەکان و هۆڵێکی وەرزشی و مەلەوانگە و باخچەیەکی گەورە ، و هەروەها هەموو ئەو ستانداردە ئەمنییانە دەگرێتەوە کە خێزانی مباپێ گرنگی پێدەدەن.


 هەروەها سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە بنەماڵەی مباپێ لە گفتوگۆدان بۆ بەدەستهێنانی موڵکێکی دیکە لە هەمان ناوچە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئەم خانووە ئاشکرا بکەن.

ئەمڕۆش فابریزیۆ ڕۆمانۆی (ڕۆژنامەنووس)  رایگەیاند" یانەی ڕیال مەدریدیش دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ هاتنی کیلیان مباپێ و ئێستا تەنها واژۆکردنی بەڵگەنامەکان ماوە.



AM:01:02:05/05/2024