ئەمڕۆ ١٤ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ ٥ی ئایار، ١٤ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، رۆژنامەنووس و خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی کۆڵێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین تێدەپەڕێت، تاکوو ئیشتاش بکوژانی راپێچی یاسا نەکراون.

١٤ ساڵ لەمەوبەر سەردەشت عوسمان رۆژنامەنووس و خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین،" لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرا" و دواتر تەرمەکەی لە نزیک شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا دۆزرایەوە، کە بە وتەی کەسووکارەکەی " شوێنەواری ئەشکەنجە بەسەر تەرمەکەیەوە" بووە، تاوەکوو ئێستاش هیچ کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیر نەکراوە و دۆسیەکەشی بە کراوەیی ماوەتەوە و بکوژانی راپێچی یاسا نەکراون.

سەردەشت عوسمان رۆژی ٢٥ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٧ لە هەولێر لەدایک بووە ڕۆژنامەوان و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو.

 لە کاتژمێر ٨ـی بەیانیی ٤ـی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا.



AM:10:04:05/05/2024