سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك کە لە جەعفەر شێخ مستەفا، مستەفا سەید قادر، رێبەر ئەحمەد، فەوزی هەریری و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێم سه‌ردانی تاران ده‌كات".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێكى فه‌رمي كۆمارى ئيسلامي ئێران و به ياوه‌ری شاندێك كه له جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكارى هاوبه‌شى نێوانیان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى گفتوگۆ ده‌كه‌ن.