بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٦٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦٧ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار و ٦٢٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی یەکشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦٤ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٥ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.