مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت

رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی چواری لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند" دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە کە رۆژی پێنجشەممە، ٩ـی ئایار، مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت".

مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە مانگانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دابین دەکرێت و پارەی مووچەکە رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەکرێت.




PM:03:24:06/05/2024