"هەفتەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی هەرێم یەکلادەبێتەوە"

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی هەرێم یەکلادەبێتەوە". 

فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئێران کاریگەری زۆری هەبوو بۆ باشبوونی پەیوەندییەکان". 

لەبارەی پرسی هەڵبژردنەوە، فەوزی هەریری وتی" لە کۆبوونەوەکانی شاندی هەێم لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بە هیچ شێوەیەک باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە و لە هەفتەی داهاتوودا ئەو پرسە یەکلادەبێتەوە". 

ماوەی دوو ڕۆژە نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی لە شاری تارانی پایتەختی ئێرانە و ئەمڕۆش لەگەڵ عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای ئێران و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبووه‌وه‌ و بڕیاریش وایه‌ سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئێران كۆببێته‌وه‌.


PM:07:37:06/05/2024