بزوتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت" میسر و قەتەر ئاگادارکراونەتەوە له په‌سه‌ندكردنی پێشنیاره‌كه‌یان بۆ ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه".
بزوتنەوەی حەماس، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئەمڕۆ لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌باس كامیل وه‌زیری هه‌واڵگری میسر پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و رەزامەندبوونی بزووتنەوەی بە قبوڵکردنی دەستپێخەرییەکەیان لەسەر رێککەوتنی ئاگربەست پێ راگەیاندوون".
پێشتر ئەندامێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندبوو" ئێمە بە ناوبژیوانانی قەتەر و میسرمان ڕاگەیاند کە لەگەڵ پلانەکەیان بۆ ئاگربەست لە غەززە هاوڕاین".
تا ئێستا ئیسرائیل هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دەربارەی ئەو دەستپێشخەرییە بڵاونەکردووەتەوە کە لەلایەن حەماسەوە قبوڵکراوە.