سەرۆكی دادگای فیدراڵی و باڵیۆزی ئەمریكا لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی هەرێم کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم کۆبووەوە. 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق کۆبووەوە، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لە پەرۆشی دادگای فیدراڵی كراوەتەوە بۆ دروستكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ دادگا دەستورییە نێودەوڵەتییەكاندا بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزاییە یاساییەكان لە بواری دادی دەستورییدا". 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و پێویستی دۆزینەوە تەواوی چارەسەرە پێویستەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كراوە، بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و گەرەنتیكردنی بەشداری كارا لەلایەن هەموانەوە".


PM:09:01:06/05/2024