بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاری قەیسەری هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆگایەکی بچوکی نهۆمی دووەمی ناو بازاڕی قەیسەری هەولێر بۆجارێکی دیکە ئاگر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
شەوی ٥ی ئەم مانگە لە بازاڕی قەیسەری ھەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە بەهۆیەوە ٢٢٧ دوکان و ٧ کۆگای بچووکی بازاڕەکە سووتان ١٣٢ کەسیش بریندار بوون.