له‌ شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری هه‌ولێر گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا گەنجێک كوژرا.

بەپێى زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە نزیک زانکۆی جیهان لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر گەنجێکی تەمەن (٢٠) ساڵ لە ئۆتۆمبێلێکەوە کە سێ سەرنشینى تێدابووە تەقەى لێکراوە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا. 

لە ئێستادا تیمەكانی فریاكەوتن و هێزەكانی ئاسایش لە شوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوەكان لە رووداوەكە دەستیانپێكردووە.

هەروەها لە ئێستادا تەرمى کوژراوەکە کە ڕەگەزی نێرە و خەڵکی مەخمورە رەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە.


PM:12:00:07/05/2024