ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش زیادکردووە.
بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٦١٨ هەزار و ٤٠٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە کە ٢٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٥٣ ملیۆن و ٥٨ هەزار و ٤٠٦ دۆلار بووە.
دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٨٣ ملیۆن و ٦٢٠هەزار و ٦٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٥ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو.