ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست بڕیار دەدات

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی بەهەمیشەییکردنی ٣٠ هەزار فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ بکرێت. 

دەستەی فەرمانبەرانی گرێبەست، ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە" پاش هەوڵ و ماندوبوونی چەند ساڵەمان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریاریداوە دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممە". 

دەشڵێن" بەو ئومێدەین سبەینێ بڕیارەکان بە جۆرێک بن لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی گرێبەست بن". 

هەروەها لای خۆشیەوە ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە" لەسەر کەیسی ٣٠ هەزار فەرمانبەری گرێبەست ڕاپۆرتێکی گرنگ ئامادەیە و دەدرێتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران". 


PM:01:21:07/05/2024