نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە دابەزین کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٤٢٣ دۆلار خستە بازاڕەکانەوە، لەو بڕەش ١٣ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها ٢٦٢ ملیۆن و ٥٩ هەزار و ٤٢٣ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.


PM:06:06:08/05/2024