کێشەی جووتیارانی کەرکوک چارەسەردەکرێت

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی راسپارد رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.

د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە کوردستان نیوزی رایگەیاند" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی راسپارد هەر جووتیارێك زەوییەكەی تۆو كردبێت مافی دروێنەشی هەیە".

خالید شوانی دەشڵێت" بەپێی ئەم بڕیارە كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەردەكرێت و دەتوانن سوود لەبەروبوومەكەیان ببینن".


PM:11:29:08/05/2024