شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەم نزیکانە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکان". 

پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ پێنجشەممە
 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند" بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و دڵنیاین کە دەتوانین پرسی مووچە و کێشەکانی دیکە لەسەر بنەمای دەستووری عێراق چارەسەر بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغداد سەبارەت بە پرسە تەکنیکییەکان.


PM:02:12:09/05/2024