سەرۆکی لیستی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت" هەریەک لە یەکێتی و پارتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕێککەوتوون".
لاهور جەنگی كه سه‌رۆكایه‌تی لیستی (به‌ره‌ی گه‌ل) ده‌كات، دواینیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان کە پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" به‌شێكی یه‌كێتی و به تایبه‌ت قوباد تاڵه‌بانی، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن".
وتیشی" ئەگەر بافڵ تاڵەبانی ئاگاداری ڕێککەوتنی دواخستنی هەڵبژاردن نەبێت، عەیبەیەکی گەورەیە، ئەگەر ئاگاداریش بێت و خەڵکیان چەواشە کردبێت، ئەمەش عەیبەیەکی ترە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا كۆمسیۆنی عێراق به‌سه‌ر ده‌چێت، هەربۆیە ئەستەمە ده‌زانم په‌رله‌مانی عێراق جارێكی تر كۆبوونه‌وه بكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن.