مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت" هاوڕاین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە زوترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان".
بەپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی پێشوازی لە عەزرا زییا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد، برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتوری بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوتوێ کرا.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و جەختی لەوەکردەوە کە" هەرێمی کوردستان، هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیژی ٣٦٠ پلەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایە لە عێراق و ناوچەکەدا".
ئەوەش هاتووە" هەردولا هاوڕابون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لە بەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردنن، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە، جەختکردنەوە بوو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچونی میلیشیا و گروپە نایاساییەکان و زەوینە خۆشکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان".