سەرەڕای بردنەوەکە ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەیاننامەیەکی پزیشکی لە ڕیاڵ مەدریدەوە راگەیەنراو پێکانی چوامینی بەرگریکار راگەیەنرا.

 ریاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوە، دوای ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ لەسەر ئۆریلیان چوامینی یاریزانەکەمان ئەنجامدرا لەلایەن خزمەتگوزاری پزیشکی یانەی ڕیال مەدریدەوە، دەرکەوت کە پێکان لە پێی چەپی هەیە.
یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکردووە بەڵام ئارانچا ڕۆدریگێز (ڕۆژنامەنووس) دەڵێت"  دەبێت دوعا بۆ چوامینی بکەیت کە ئامادەیە بۆ یاری کۆتایی. 


رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردۆتەوە، ڕەشبینی لەناو ڕیاڵ مەدریددا هەیە سەبارەت بە توانای چوامینی بۆ چاکبوونەوە پێش یاری کۆتایی وێمبڵی.



PM:03:33:09/05/2024