نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە دابەزین کرد.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢٨٠ ملیۆن و ٦٧٨ هەزار و ٧٩٤ دۆلار خستە بازاڕەکانەوە، لەو بڕەش ١٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها ٢٦٥ ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٧٩٤ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.


PM:05:44:09/05/2024