دادگای فیدراڵی لەبارەی هێنانی ژنی دووەمەوە لە هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات

بڕیارە رۆژی یەک شەممە دادگای فیدرالی عیراق لەبارەی هێنانی ژنی دووەمەوە لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.  

داواکە پارێزەر بەرهەم رەوف تۆماری کردووە، لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک مەرج هەیە کە رێگانادات پیاو بە سانایی ژنی دووەم بهێنێت.

یاسای فرەژنی کە لە دوای راپەرینەوە لە پەرلەمانی کوردستان دەرکرا وەک یاسایەکی مەدەنی و هاوچەرخ هەژمار دەکرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ بەڵگەنامە نێو دەوڵەتییەکان کە مافی ژنانی دەستەبەرکردووەو، لەکاتی دەرچوونیدا وەک دەستکەوتێک بۆ ژنان هەژمار دەکرا، بەڵام لە عێراق یاسایی فرە ژنی تارادەیەکی بەرچاو لە ژێ کاریگەری ئاینی و تایفەگەریدا دەرچووە.

پیاوانی کوردو لە نێویاندا پەرلەمانتارانی کورد لە عێراق و هەرێم لە چەند ساڵی دوایدا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی ژنی دووەم و سێهەمیان دەخواست، چونکە یاسا بەرکارەکانی هەرێم رێگای پێنەدەداو دەبوایە بۆ هێنانی ژنی دووەم پێنج مەرجێک هەبووایە، هەرچی ژن هێنانی دووەم و سێهەم لە عێراق تەنها دوو رێگری هەیە.   



PM:02:18:10/05/2024