بایرن میونخ گورزێکی کاریگەری بەرکەوت

بەفەرمی بایرن میونخ ڕایدەگەیەنێت، سێرج گنابری تووشی پچڕان بووە لە ئەژنۆی چەپی  و لەماوەی ئەم وەرزەدا بەشداری ناکات،ئەمەش پاش پێکانەکەی دژی ریاڵ مەدرید.

بە پێی زانیاری رۆژنامەی بیڵد: سێرج گنابری نزیکەی 6 هەفتە ئامادەنابێت، بەڵام ئامادە دەبێت لانیکەم لە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی یۆرۆدا بەشداری بکات.

 ڕۆژی پێنجشەممە (16ی ئایار) جولیان ناگلسمان پێکهاتەی خۆی بۆ یۆرۆ ڕادەگەیەنێت و پێناچێت گنابری دوای پێکان ئامادەبێت.


PM:03:23:10/05/2024