نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

هەرچەندە رۆژانی هەینی و شەممان بازاڕەکانی دراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان داخراون و بانکی ناوەندی دۆلار ناخاتە بازاڕەوە، بەڵام مامەڵەکردنی بە دۆلار و دراوەکانی ترەوە بەردەوامە، ئەم ئێوارەیە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هاوشێوەی بەیانی بوو.

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ١٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو، نرخەکەی بەراورد بە بەیانی بەرزبۆتەوە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٠ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو، نرخەکەی بەراورد بە بەیانی بەرزبۆتەوە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٤٣٩ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ١١٥ لیرەی تورکییە.
 

PM:05:47:10/05/2024