بەشە ئاردی مانگی چوار دابەشدەکرێت


بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت" هەموو ئامادەكارییەك كراوە و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چواری ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دەكرێت".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی راگەیاند" رۆژی دوشەممەی هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی چوار".

بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە چوارەم بەشە ئاردە کە لەمساڵدا بەغداد دابەشی دەکات لە هەمو پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەهەمان شێوەبوە.

سەلام حاجی خدر دەشڵێت " بەپێی ئەو میكانیزمەی لە بەغداد دانراوە گەنم وەردەگیرێت و دەكرێتە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت كە لە ئێستادا دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی سێ كۆتاییهاتووە و هاوشێوەی عیراق لە هەرێمی كوردستانیش بەشە ئاردی مانگی سێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە".



PM:06:39:10/05/2024