ئەمڕۆ هەینی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامهی سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی بڵاوکردەوە كه لە شهڕ و پێكدادانەکانی دژی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێ گیانیان لەدەسمتداوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە هێرشێکی تورکیادا کە لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی شاخی هەککاری مەتینا ئەنجامدرا، هەڤاڵانمان قارەمان موراد، ڕوبار غەمگین و فیراز ئارتەش لە بەرامبەر دووژمندا هەتا کۆتا هەناسەی ژیانیان بەرخۆدانی فیداییان بەڕێوەبرد و شەهید بوون".
ناسنامەی گەریلاکان بەم شێوەیە:
ناسناو: قارەمان موراد
ناو و پاشناو: ئۆرهان دەمر
شوێنی لە دایک بوون: ڕحا
ناوی دایک و باوک: خانم – حاجی بەکر
کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا
ناسناو: ڕوبار غەمگین
ناو و پاشناو: محەمەد درەوش
شوێنی لە دایک بوون: ماکوو
ناوی دایک و باوک: ئایشە – ئەنوەر
کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا
ناسناو: فیراز ئارتەش
ناو و پاشناو: موحەمەد خلیچ
شوێنی لە دایک بوون: کۆبانێ
ناوی دایک و باوک: غەزال – منیح
کات و شوێنی شەهادەت: ٣٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ / مەتینا