به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێم لاهوری شێخ جەنگی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو چەکەی نێردراوە بۆ کوبانێ لەلایەن یەکێتیەوە نێردراوەو بڕەکەشی 24 ته‌نە.
لەکاتێکدا ئەمرۆ فەرماندەی ناوەندی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاسیا ( سنتکوم ) لە بەیانێکدا رایگەیاند کە فرۆکەکانی جۆری سی ١٣٠ چەندین بڕە چەکی لەدەسەڵاتدارانی هەرێمەوە گەیاندۆتە کۆبانێ دەست شەرڤانە کوردەکان، لاهوری شێخ جەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک دەڵێت" دوای 10 رۆژ هه‌وڵدانی چڕ‌و پڕ‌و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هێزێكی ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته وه‌ستانه‌وه، خۆشبه‌ختانه دوێنێ شه‌و سه‌عات 2:35 ی به‌ره‌به‌یان له‌ڕێگه‌ی سێ فڕۆكه‌ی جۆری 130 C ئه‌مریكی بڕی 24 ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراو جۆر وه 10 تۆن كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان گه‌یه‌ندراوه‌ته شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له كۆبانێ".
لاهۆری شێخ جەنگی دەشڵێت" چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیه پزیشكیانه له لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ئاماده‌كراوه‌و له رێگای هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاوه گه‌یه‌ندراوه‌ته كۆبانی".
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە ئەم راگەیاندنە لە دوو لاوە هەڵەیە" لەلایەکەوە باشرە کەئەم کۆمەکانە بەناوی حکومەتی هەرێمەوە بێت، نەک ئەم حیزب و ئەو حیزب، هەروەها بڕەکەی نەوترایە، چونکە لەرووی سەربازەیەوە باش نییەو ئەوە دەچێتە خانەی نهێنی سەربازیەوە کە ئاشکراکردنی خراپە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی" ئەم رەگەیاندنە ساردی دەخاتەوە نێوان پەیوەندییەکان پارتی و یەکێتیەوە، ئەمە جگە لەوەی بازدانە بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەدا کە لایەنی پەیوەندیدیدارە بەو پرسە".