بەپەلە.. پێشمەرگە لەقەرەتەپە پاشەكشەی بە داعش كرد
پاش ئەوەی لە بەیانی هێرشێكی قورس لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كرایە سەر شارۆچكەی قەرەتەپە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی هێرشەكە بشكێنێتو چەند كیلۆمەترێك لەقەرەتەپە دووریان بخاتەوە.
سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند: "پاش ئەوەی لە بەربەیانییەوە داعش لەچەند قۆڵەوە دەستی بەهێرش كردوە بۆ سەر شارۆچكەی قەرەتەپەو چەند كیلۆمەترێك پێشڕەوی كردو نزیك بووەو لە قەرەتەپە، هێزی پێشمەرگە بەرپەرچی هێرشەكەی دایەوەو لەنیوەرۆی ئەمرۆوە توانیویەتی چەند كیلۆمەترێك لەشارۆچكە كە دووریان بخاتەوە".
بەپێی ئەو سەرچاوەیە "ژمارەیەك پێشمەرگەو هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون كە تیایاندا ژنو منداڵێشی تێدایە".
PM:04:25:20/10/2014