چه‌ند فۆتۆیه‌کی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر کوبانی

ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌ی به‌ریتانی گاردیان رۆژی 20 تشرینی یه‌که‌م ژماره‌یه‌ک وێنه‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر شاری کوبانێ بڵاوکردۆته‌وه‌.

په‌یمانگای راهێنان و توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ رێگای مانگه‌ ده‌ستکرده‌کانه‌وه‌ ئه‌م وێنانه‌ی گرتووه‌، که‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کی شاری کوبانێیه‌ له‌ 6 ی تشرینی یه‌که‌مه‌وه‌ تا 15 تشرینی یه‌که‌م، که ‌به‌هۆی هێرشی داعشه‌وه‌ چۆن ژینگه‌و بیناو ئاوه‌دانی ئه‌و شاره‌ ته‌نها له‌و 9 رۆژه‌دا کاول بووه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئێستاش کوبانێ زیاتر وێران بووه‌ که‌ بۆردومانی فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیشی چۆته‌ سه‌ر.











AM:11:52:21/10/2014