داعش گرنگترین شوێن لەنزیك بەغدا کۆنترۆڵ دەكات

چەكدارانی داعش كە تا ئێستا زیاتر لە 80%ی پارێزگای ئەنباریان گرتووە، دەستیان بەسەر عامریەی فەلوجە لەو پارێزگایەدا گرت كە ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە بۆ گرتنی بەغدا لەلایەن داعشەوە.

لەمبارەیەوە "شەعبان عۆبێدی" فەرماندەی گاردی تایبەتی سوپای عێراق رایگەیاند چەكدارانی داعش لە دوێنێوە هێرشێكی بەربڵاویان لە ناوچەكانی دەوروبەری روباری فورات‌و ناوچەی بەكر لەپارێزگای ئەنبار دەستپێكردوە‌و شەڕێكی سەختیش لەو ناوچانەبەردەوامە. 
چەكدارانی داعش پاش شەڕێكی قورس توانیان دەست بەسەر عامریەی فەلوجە لەپارێزگای ئەنبار بگرن كە نزیكە 30 كیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە.


بەپێی راپۆرتی  رۆژنامەی "قودس عەرەبی" عوبەیدی هەروەها وتی هێزەكانی سوپا بە هاوكاری عەشایەری ناوچەكە تا ئێستا بەرگرییان كردوە، بەڵام ئەگەری كۆنترۆڵ كردنی "حەی بەكر" لەلایەن چەكدارانی داعشەوە نزیكە.



PM:02:38:22/10/2014