په‌رله‌مانی کوردستان به‌کۆی ده‌نگ به ده‌م سروودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه بڕیاری دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ره‌وانه‌ی کوبانێ بکرێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان د یوسف محه‌مه‌د له دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌که، جگه له‌پیرۆزبایی و ستایشی رۆڵی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان له جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په‌وه تا ده‌گاته کوبانێ.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان وتیشی " جاران هێزی بێگانه ده‌هێنرایه سه‌ر کوردستان، ئێستا خۆشبه‌ختانه کورد بڕیار ده‌دات که هێزی پێشمه‌رگه بنێردرێت بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی شارێکی پارچه‌یه‌کی تری کوردستان".