ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند: 200 پێشمه‌رگه به چه‌کی نوێوه ده‌چنه کوبانێ که به‌چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی عێراقی و تورکی و سوریدا تێده‌په‌ڕن تا ده‌گه‌نه ئه‌و شاره.
ئادین مه‌عروف په‌رله‌مانتاری تورکمان له‌په‌رله‌مانی کوردستان به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه " پێشمه‌رگه له‌سه‌ر داوای بارزانی و به پاڵپشتی تورکیا ده‌چنه کوبانێ".
ناوبراو جگه له‌وه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له‌سه‌ر داوای گه‌له‌که‌مان پێشمه‌رگه ده‌نێرین بۆ کوبانێ، هاوکات ده‌ڵێت "ئه‌وان له کوبانێ داوای چه‌کی قورسیان کردووه".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه وتی" ئه‌وه یه‌که‌مجاره له‌ساڵی 1960 ه‌وه سه‌رباز له عێراق بچێته ده‌ره‌وه".