سه‌رۆکی تورکیا ئۆردوگان وتی: له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ئۆباما، ئێمه پێشنیارمان کرد که هێزی پێشمه‌رگه بنێردرێت بۆ کۆبانێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌کدارکردنی په‌که‌که‌و په‌یه‌ده به‌لای ئێمه‌وه په‌سه‌ند نییه.
ئۆردوگان به ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند " ئه‌و تێناگات بۆ چی کوبانێ بۆته شارێکی ستراتیژی لای ئه‌مه‌ریکا، له کاتێکدا مه‌ده‌نی تێدا نه‌ماوه، 200 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و شاره‌یان جێهێشتووه‌و هاتوونته وڵاتی ئـێمه‌و میوانن".
ناوبراو ده‌ڵێت" کوبانی ئێستا 2000 جه‌نگاوه‌ری تیایه، سه‌ره‌تا وتیان نامانه‌وێت پێشمه‌رگه بێت بۆ کوبانی، ئێستاش ته‌نها یه‌شێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان پێشمه‌رگه بچێت، ئێمه‌ش وتمان باشه فه‌رموون یارمه‌تیتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.