بەپەلە.."بەرەی شەڕ لە کوبانی دژوارە"

بەرەی شەڕ لەشاری کوبانی بەهۆی هێرشێکی گەورەی داعش و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی دژوارە.

سەرچێ‌وەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە شەوی رابردوو ٢٣ ی تشرینی یەکەم چەکدارانی داعش چی لەتوانایاندا هەیە لەچەکە و تەقەمەنی و چەکدار پەلکێشیان کرد بۆ هێرشکردنە سەر کوبانێ.

بەپێی ئەو زانیاریانە داعش چەکی قەدەغەکراوی فسفۆرو کلۆری لە هێرشەکەیدا دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل بەکارهێناوە.( پزیشکێکی نەخۆشخانەی کوبانێ بۆ رۆژنامە جیهانییەکان ئەو زانیاریانە پشت راستدەکاتەوە).

سەرچاوەکەی سپی باس لەوە دەکات هێرشەکان سەرەتا لە رۆژهەڵات و باشوری شارەکەوە بووە و دواتر لەبەرەی رۆژئاواشەوە، بەهەمان شێوە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووە ئەوەی تا ئێشتا زانراوە لەو بەرەیەوە داعش تەل شعێری گرتۆتەوە کە ٥ کم لە کوبانێوە دوورەو هەفتەی رابردوو یەپەگە لە داعش رزگاری کردبوو.

بەپێی قسەی سەرچاوەکە، شەڕەکە زۆر دژوارەو بەیەکێک لەشەڕە قورسەکانی کوبانێ دادەنرێت و تا ئێستاش بەردوامە. 



PM:01:02:23/10/2014