به‌په‌له‌: چه‌ندین شوێن له‌ ناحیه‌ی زومار ئازادکران

هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌یانی ئه‌مرۆ 25 تشرینی یه‌که‌م کۆمه‌ڵگایه‌ک و چه‌ندین گوندی له‌ ناحیه‌ی‌ زومار رزگار کرد.

به‌رپرسی ئاسایشی زومار ئه‌نوره‌ ئیبراهیم له‌ لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی میدیا رایگه‌یاند" به‌یانی ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ پاڵپشتی فرۆکه‌ هاوپه‌یمانه‌کان، کۆمه‌ڵگای دۆمیز و گوندی ئه‌بوجنه‌و گوندی عین حلوه‌و گوندی کرفر له‌ده‌ستی چه‌کدارانی داعش رزگاری کرد".

به‌رپرسی ئاساشی زومار رایگه‌یاند" کاژمێر 8 به‌ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ له‌ داعش پاککرایه‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ داعش چه‌ندان کوژراوی هه‌یه‌.  



AM:08:59:25/10/2014