لەلایەن پێشمەرگەوە سێ گوندو کۆمەڵگای دۆمیز ئازادکراو، ئێستا شەڕ لەناو زوماردایە، لە کرفریش پاڵاوگەیەک کەوتۆتە دەست پێشمەرگە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسپی میدیای راگەیاند " تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕ لەناو زوماردا درێژی هەیەو پێشمەرگە لەگەرەکی ( رەعیانەوە) چۆتە ناو شارەکەو لە پێشرەویدایە".
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد کە بەهۆی مۆمبی چێنراوەوە دوو پێشمەرگە لە نزیک گوندی کرفر شەهیدبوون.
ئەو سەرچاوەیە وتی" بەرگرییەکی کەم تا ئێستا لەناو کرفردا ماوە کەچەند قەناس بەدەستن".
هاوکات لەگوندی کرفر پاڵاوگەیەکی بچووکی نەوت کەوتۆتە دەست پێشـمەرگە.
بەیانی ئەمرۆ بهرپرسی ئاسایشی زومار ئهنوره ئیبراهیم له لێدوانێکی تایبهتدا بۆ سپی میدیا رایگهیاند" هێزی پێشمهرگهی کوردستان به پاڵپشتی فرۆکه هاوپهیمانهکان، کۆمهڵگای دۆمیز و گوندی ئهبوجنهو گوندی عین حلوهو گوندی کرفر لهدهستی چهکدارانی داعش رزگاری کرد".