له هێرشی ئه‌مرۆی پێشمه‌رگه‌دا له میحوه‌ری زومار که ناحیه‌ی زومار و کۆمه‌ڵگای دۆمیزو 9 گوند ئازادکران، نزیکه‌ی 70 داعش کوژران، به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی 20 پێشمه‌رگه.
هێرشی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری زومار،( ناحیه‌ی زومار و کۆمه‌ڵگای دۆمیزو گونده‌کانی گرفر، کانی شیرین، ته‌لموس، نفره‌ت، درکابر، جزیره، عه‌زیزیه، ئه‌بووجنه، نسیحله)، له چه‌کدارانی داعش پاککرده‌وه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه فراوانه‌دا که 9 گوند‌و کۆمه‌ڵگایه‌ک و ناحیه‌ی زوماریش ئازدکرا، نزیکه‌ی 70 چه‌کداری داعش کوژران و 20 پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوون که پله‌داریشی تێدایه.
له‌نێو کوژراوه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له خیزانێک سێ کوڕیان شه‌هیدبووه.
هاوکات عه‌قیدێکی به‌شی ئه‌ندازیاری که به‌رپرس بووه له‌مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌و، پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی به‌مین چێنراو، پاش پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی 34 بۆمب، 35 یانی پیا ده‌ته‌قێته‌وه‌و شه‌هید ده‌بێت.